لەبارەی رۆیشتنی شاندێكی هەرێم بۆ بەغدا روونكردنەوە دەدرێت

دەنگ نیوز

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رۆیشتنی شاندێكی وەزارەت بۆ بەغدا تایبەت بە گفتوگۆكردنی پێکھێنانی لیوای ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق روونكردنەوە دەدات.

هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ پێکھێنانی لیوای ھاوبەش و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و پڕكردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەردەوامە و تائێستاسه‌نته‌ری هەماهەنگی هەردولا لەچەند شوێنێك دەستبەكاربوون، بەڵام هیچ وادەیەك بۆ سەردانیكردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دیارینەكراوە.

جەبار یاوەر، وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: “ئەمڕۆ هیچ شاندێكی وەزارەت ناچێتە بەغدا، ئێستاش لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەكۆبونەوەداین، بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەكان و چەندپرسێكی دیكە”.

پێشتر ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لێکتێگەیشتنیان لەبارەی چەند تەوەرەێک ھەبووە و ئێستا ژوری ھاوبەش کە رێککەوتنی لەسەر کرابوو، چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *