کات و شوێنی بەڕێوەچوونی دیداری بایدن و پووتین دیاریکرا
دەنگ نیوز
کۆشکی کرملنی ڕوسیا ئەمڕۆ سێشەممە کات و شوێنی دیداری نێوان سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی کرملن کە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ ی ئایاری ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، ڕۆژی ١٦ ی حوزەیرانی ئەمساڵ لە شاری جنێف-ی پایتەختی سویسرا دیداری نێوان ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی ڕوسیا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چاوەڕێ دەکرێت لە دیداری نێوانیاندا هەردوو سەرۆک پرسی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و پرسی سەقامگیری ستراتیژی و پرسە نێودەوڵەتیەکان باس بکەن وەک کاری هاوبەش لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و چارەسەرکردنی ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان.
هاوکات جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی جەختی لەوە کردەوە بایدن و پۆتین لەسەر چەندین پرس گفتوگۆ دەکەن و وتیشی، “ئەمریکا هەوڵ دەدات کار بۆ گەشەپێدانی نێوان هەردوو وڵات بکات”.