نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێم بەرز دەبێتەوە
دەنگ نیوز
دوو رۆژە بازاڕەكانی دراو لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراقی دەدەن.
بەكرانەوەی بۆرساكان و بازاڕەكانی دراو لە كیفاح و حارسییە-ی بەغدا كە بەناوەندی بۆرساكان ناسراون، ئەمڕۆ بەهای هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی نزیك بووەوە لە 150 هەزار دینار. لە هەرێمی كوردستانیش هەر 100 دۆلارێك بە 149 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.