وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی بەنداوی دەربەندیخان دەکات

دەنگ نیوز

بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی كەمئاوی، مەهدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراقی سەردانی بەنداوی دەربەندیخان دەكات.

ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە رێژەیەکی زۆر کەمیکردوە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیش وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەمڕۆ ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ سەردانی دەربەندیخان دەکات بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی کەمبونەوەی ئاوی بەنداوەکان، ھەروەھا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی بەنداوەکانی ھەرێم بۆ بەردانەوەی ئاو و چارەسەرکردنی گرفتەکان.

لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی وشكەساڵییەوە رێژەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی 91 پرۆژەی ئاوی سەرزەوی و کانی و پێنج هەزار و 710 بیری قووڵ و کەمقووڵەوە بڕی 1.9 ملیۆن بۆ 2.1 ملیۆن مەتر سێجا ئاو بۆ هاووڵاتیان دابین دەکەن.

رۆژی چوارشەممە بۆردێكی باڵا بۆ رووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی پێكهێندرا. بۆردەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و توركیا دەكەن بۆ ئەوەی ئەو بڕە ئاوەی کە پێویستە بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان بۆ عێراق و كوردستان بەربدرێتەوە. بەنداوی دەربەندیخانیش بە رێژەی 75٪ ئاوی خۆی لە رووباری سیروان وەردەگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *