کچە کوردێک دەبێتە وەزیر لە کابینەی نوێی حکومەتی هۆڵەندا
دەنگ نیوز
دیلان یەشیلگۆز، ژنە سیاسەتوانی هۆڵەندی بە رەچەڵەک کورد، رۆژی سێشەممە، 25ی ئایار، سوێندی دەستبەکاربوونی خوارد و وەکو وەزیری کاروباری ئابووری، کەشوهەوا و وزەی هۆڵەندا دەستبەکار بوو.
ئەم کچە کوردە کە خەڵکی پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستانە، لەسەر لیستی پارتی راستڕەوی “گەل بۆ ئازادی و دیموکراسی”، توانی کورسیێک لە پەرلەمانی هۆڵەندا مسۆگەر بکات.
دیلان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2017دا، بە پەرلەمانتار هەڵبژێردرا، بەهۆی لێهاتوویی و چالاکبوونییەوە، لە کاری پەرلەمانتاریدا، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا، پارتەکەی بەربژێری کرد بۆ پۆستێکی وەزاری لە کابینەی نوێدا.
رۆژی 25ی ئایار، دیلان یەشیلگۆز لە هەژماری خۆی لەسەر تویتەر رایگەیاند لە هۆڵەندا وەکو وەزیری کاروباری ئابووری، کەشوهەوا و وزە دەستبەکاربووە.
دیلان یەشیلگۆز، دوای سوێندخواردنەکەی، تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیبووی “ئێستا بە فەرمی وەکو وەزیری کاروباری ئابووری، کەشوهەوا و وزە سوێندی یاساییم خوارد. شانازیێکی گەورەیە بۆ من کە بتوانم لە ماوەیەکی نزیکدا دەستبەکاربم.”
دیلان یەشیلگۆز لە 18ی حوزەیرانی 1977 لە ئەنقەرە لە خێزانێکی کوردی دێرسیمی لە دایکبووە. لە منداڵییەوە کۆچی کردووە بۆ هۆڵەندا. لە ساڵی 2014 تاوەکو 2017 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ئەمستردام بووە. پێش ئەوەی ببێتە وەزیر، لە 2017 تاوەکو 2021 ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا بووە.