ئەنجوومەنی ئاسایش تێمێکی بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان دەنێرێت

دەنگ نیوز

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی رەزامەندی دەربری بۆ نوێکردنەوەی خولێکی دیکەی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاوکاریکردنی عێراق (یۆنامی).

ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کارەکانی یونامی لە عێراق تاوەکو ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ درێژکراوەتەوە.

سەحاف باس لەوەشدەکات کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەسەر داواکاری حکوومەتی عێراق بەکۆی دەنگ بڕیاری ژمارە ٢٥٧٦ی دەرکرد بۆ درێژکردنەوەی خولێکی دیکەی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ھاوکاریکردنی عێراق “یۆنامی” تاوەکو ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ و راشیگەیاند، ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی چەند خاڵێکی گرنگ لە خۆدەگرێت و یەکێک لە خاڵەکانیش ناردنی تیمی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکانە بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *