بەشار ئەسەد بەسەرۆكی سووریا هەڵبژێردرایەوە
دەنگ نیوز
حەموودە سەباغ سەرۆكی ئەنجوومەنی گەلی سووریا، رایگەیاند، بەشار ئەسەد بەڕێژەی 95.1%ی كۆی دەنگەكان جارێکی دیکە بە سەرۆکی سووریا هەڵبژێردرایەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سووریا رایگەیاند، 18 ملیۆن و 107 هەزار و 109 سووری مافی بەشداربوونیان هەبووە لە هەڵبژاردندا. هەروەها 14 ملیۆن و 239 هەزار و 140 دەنگدەر چوونەتە سەر سندووقەكان. بەمەش رێژەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنەكەدا رێژەی 78.64% تۆماركردووە.
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە بەمشێوەیە بوو:
بەشار حافز ئەسەد: 13 ملیۆن و 540 هەزار و 860 دەنگی دروستی بەدەستهێناوە كە دەكاتە 95.1% كۆی دەنگەكان.
ئەحمەد مەحموود مەرعی: 470 هەزار و 276 هەزار دەنگی دروستی بەدەستهێناوە كە دەكاتە رێژەی 3.3%ی كۆی دەنگەكان.
عەبدوڵڵا سەللووم عەبدوڵڵا: 213 هەزار 986 هەزار دەنگی هێناوە كە دەكاتە 1.5%ی كۆی دەنگەكان.