راوێژکارێكی كازمی: هەڵبژاردن دوادەخرێت

دەنگ نیوز

ڕاوێژکارێكی مستەفا كازمی پێیوایە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی ئەرێنیی داواكاریی حکومەتی عێراق بداتەوە كە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن ئاراستەی كردووە.

عەبدولحوسێن هینداوی راوێژكاری هەڵبژاردنی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دواخستنی هەڵبژاردن بیرۆكەیەكە باسی لێكراوە، بەڵام چارەسەرنییە بۆ بارودۆخی ئێستای عێراق.

هینداوی لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ رۆژنامەی سەباحی فەرمییدا رایگەیاند، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە سەرەتاوە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەن و بەپێی یاسای نوێی كۆمسیۆنیش هەڵبژاردنەكە پێشوەختەیە.

ئەو پێیوایە، چاودێری نێودەوڵەتی هەموو کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵام ئامادەبوونی گرنگە بۆ هاندانی خەڵک بۆ دەنگدان، بۆ بەهێزکردنی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەویش لەپێناو نەهێشتنی ساختەکاری و پێشێلکاری کە ڕەنگە ڕووبدات، بۆیە چاودێریكردنی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەر بارێکدا بێت بۆ عێراق گرنگ دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *