دەستڕێژی گوللـە كرایە سەر دوو كارمەندی نووسینگەی سەلیم جبووری
دەنگ نیوز
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهلیم جبووری سهرۆكی پێشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە 27ی ئایار چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیانكردە سەر نووسینگەی هاوپەیمانی عەزم لە پارێزگای دیالە و دەستڕێژی گوللـەیان كردە سەر كارمەندانی نووسینگەكە.
لە ئەنجامی هێرشەكەدا، دوو كارمەندی نووسینگەكەیان بە سەختی برینداربوون.
له راگهیهندراوەكەی نووسینگهكه هاتووه، به توندی سهركۆنهی به ئامانجگرتنی دوو له كارمهندانمان دهكهین له پارێزگهی دیاله، داوا لە هێزە ئەمنییەكانی پارێزگاكە دەكەین بەپەلە لێكۆڵینەوە ئەنجام بدەن و تاوانباران دەستگیربكەن و رادەستی یاسا بكرێن بۆ ئەوەی ببێتە پەندێك بۆ ئەوانی دیكە.
له بهشێكی تری راگهیهندراوهكه هاتووه، ئەركی سەرشانی هێزە ئەمنییەكانە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە بكەن و سزای ئەو گرووپە تێكدەرانە بدەن كە هەمیشە پەنا بۆ توندوتیژی و ترساندنی خەڵك دەبەن و باوەڕیان بەكێبڕكێی هەڵبژاردن نییە.
سەلیم جبوری، لە 2005 تا 2014 پەرلەمانتار بوو لەسەر لیستی حیزبی ئیسلامی عێراقی كە هاوكات جێگری ئەمینداری گشتیی ئەو پارتە بوو، كە دواتر لە 2017 دەستی لەكاركێشایەوە و هاوپەیمانی گردبوونەوەی مەدەنیی بۆ چاكسازی پێكهێنا و لە 2014 تا 2018 سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بوو.