فرۆشی بانکی ناوەند لەدراوی بیانی زیاددەکات
دەنگ نیوز
فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق لەدراوی قورسی بیانی بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک زیادیکرد و گەیشتە 189 ملیۆن دۆلار.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی لەبانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %3.28 زیادیکردووە بەجۆرێک گەیشتووەتە 189 ملیۆن و 223 هەزار و 450 دۆلار.
ئەوەش هاتووە، بانکی ناوەند بەبەهای هەزار و 460 دینار بۆ هەر دۆلارێک مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی دراوی ئەنجامداوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە، فرۆشی دراوی بیانی لەبانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 183 ملیۆن و 12 هەزار و 60 دۆلار.