پڕۆژه‌یاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت

دەنگ نیوز

سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووه‌، بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم پرۆژە یاسایەکیان ئامادەکردوەو تێیدا تەمەنی خانەنشین بوونی کارمەندانی ئاسایش وهێزەکانی ناوخۆ و موچەی خانەنشین بونیان دیاری کراوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌ یاساكه‌ كۆكن و  پڕۆژه‌ یاساكه‌ش سوود به‌هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌گه‌یه‌نێت

شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان راشیگه‌یاندووه‌، پرۆژە یاساکە قۆناغی باشی بڕیوە لە ئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و بڕیارە دوای تاوتوێکردنی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *