ئاڵا تاڵەبانی: ئاراستەیەک ھەیە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن لە عێراق

دەنگ نیوز

ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو ڕەوشە ئەمنییەی لە عێراق دەگوزەرێت ھۆکارەکەی ناکۆکی نێوماڵی شیعییە و ھێزە ھەرێمایەتییەکانیش کاریگەریان ھەیە.

ئاڵا تاڵەبانی ڕایگەیاند، چالاکوانەکانی خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی سێ شەممە ھەمان خۆپیشاندەرانی تشرین نەبوون، ئەجێنداکەشیان جیاوازبوو لەبەرئەوەی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنیان دەکرد. 


ڕوونیشیکردەوە، ئاڕاستەیەک لە نێو لایەنەکاندا ھەیە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ئەو ڕەوشە ئەمنییەشی لە عێراق دەگوزەرێت ھۆکارەکەی ناکۆکی نێوماڵی شیعییە و ھێزە ھەرێمایەتییەکانیش کاریگەریان ھەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *