گۆڕانکاری لە پۆستە ئەمنییەکانی کەرکووک دەکرێت
دەنگ نیوز
وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، بۆئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له‌پۆستی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی و به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیس له‌سنوری پۆلیسی كه‌ركوك چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندی و وه‌ڵامی به‌غدا ده‌كه‌ن.
عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك پێشنیاری كردووه بۆ وه‌زیری ناوخۆی عێراق تا ره‌زامه‌ندی نیشان بدا گۆڕانكاری له پۆستی ژماره‌یه‌ك لیپسراوی ئه‌منی به‌تایبه‌ت له‌نێوان ناوه‌ندی پۆلیسی عروبه وپۆلیسی شوان‌دا بكه‌ن.
وتیشی، گۆڕانكارییه‌كان بۆباشتركردنی به‌ڕێوه‌چوونی كاری ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی پۆلیسی كه‌ركوكه كه گۆڕانكارییان تێدا ئه‌نجامده‌درێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرینه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و بنكانه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك پێشنیاری ئاڵوگۆڕیارن بۆكراوه له‌ده‌ستی كوردان و ئهوكسانهشی بۆ شوێنگره‌وه‌یان دیاری كراوه ههركوردن.
به‌وته‌ی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به‌م شێوه پێشنیاری ئاڵوگۆڕ بۆ پۆسته ئه‌منییه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك کراوە
عەمید غالب تەها ئیسماعیل ، ئەفسەری پۆلیسی ئازادی ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئەفسەری ناوەندنی پۆلیسی شوان.
عەمید هەڤاڵ عەبدولموحسین، ئەفسەری ناوەندی پۆلیسی عروبەوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوەندی ڕاهێنانی عروبه.
عەمید شوان مەجید، ئەفسەری پۆلیسی شوان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ناوەندی راهێنانی عروبە.
گواستنه‌وه‌ی عەمید نەوزاد سەڵاحەدین عەلی بۆ ناوەندی راهێنانی عروبە.
گواستنه‌وه‌ی عەمید نەجات حەسەن عەبدولڕەحمان بۆ ناوەندنی پۆلیسی ئازادی.
مقەدەم ئاکۆ غالب لە بەشی لێکۆڵینەوە لە رفاندنی ئۆتۆمبێل ده‌گوازرێته‌وه بۆ ژووری بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی عروبە.