پنتاگۆن 177 ملیۆن دۆلار بە “هەسەدە” دەبەخشێت
دەنگ نیوز
لەسەر داواکاریی جۆ بایدن، لە چوارچێوەی پرۆژەی بودجەی فیدڕاڵی بۆ خەرجییەکانی وەزارەتی بەرگریی پنتاگۆن، بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٢دا داوای ٧١٥ ملیار دۆلار کردووە، کە بڕی ٥٢٢ ملیۆن دۆلاری بۆ “پرۆگرامی مەشق-پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش” لە عێراق و سووریا تەرخانکردووە، هێزەکانی سووریای دیموکراتیش بەشێکە لەو پرۆگرامە.
دابینکردنی بوودجە بۆ پرۆگرامی مەشق-پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوەكە، کە لە ساڵی ٢٠١٧ لەسەردەمی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا خرایە نێو بوودجەی بەرگرییەوە. ساڵانە پێویست بەرەزامەندیی کۆنگرێس دەبێت.
بەپێی بوودجە پێشکەشکراوەکە، ٣٤٥ ملیۆن دۆلاری ئەو ٥٢٢ ملیۆن دۆلارەی کە داواکراوە بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراقە و ١٧٧ ملیۆنیشی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە” تەرخان دەکرێت.
لە بوودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠٢٠دا، هەسەدە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاريان لە ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردنی گرووپەکانی سووریا و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاريان لە بڕگەی ئاسایشی سنوور لە ساڵی 2021دا بەدەستھێنابوو.