بەرهەم ساڵح پێداگرە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن

دەنگ نیوز

سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی چوارەمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا لەژێرناونیشانی “هاوبەشەکان” وتارێكی پێشەکەشکرد و ڕایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا مافێکی نیشتمانی و داواکاریی گەلە و ناکرێت دوابخرێت. 

بەرهەم ساڵح له‌ وتاره‌كه‌یدا گوتی، ڕووبەڕبوونەوەی‌ گەندەڵی پێویستی بە ڕێکار و هەڵوێستی سیاسیی هەیە و پێویستە ڕێز لە گەل بگیرێت و پێویستە بەردەوام بین لە چاکسازییە ڕاستەقینەکان بۆ پڕدکردنی ئەو بۆشایییەی لەگەڵ خەڵک دروست دەبێت. لەگەڵ پەرلەمانی عێراق هەماهەنگی دەکەین لەو ڕووەوە.

سه‌رۆك كۆماری عێراق داواشی کرد ئامادەکاریی کۆمەڵایەتی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بكرێت و جەختی کردەوە کە دەبێت هێزە سیاسییەکان زمانی ژیری بەکاربهێنن بۆ تێپەراندنی قەیرانەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *