موقتەدا سەدر: بەشار ئەسەد باوكی هەمووانە

دەنگ نیوز

سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا پیرۆزبایی لە بەشار ئەسەد كرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنییەوە بۆ پۆستی سەرۆكی سووریا و بە باوكی هەمووانی ناساند.

موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی تویتەری فەرمیی خۆیدا رایگەیاند، “پەیامم بۆ برام بەشار ئەسەد، كاری لەپێشینەت خزمەتكردنی گەل و پاراستنی شكۆیان بێت بەبێ جیاوازی نێوان عەلەوی و كورد و پێكهاتەكانی دیكە. هەموویان بەبێ جیاوازی سەرباز بوون لە دژی تیرۆر، ئەگەرچی بەشێوەیەك لە شێوەكان نەیارت بوون. تۆ باوكی هەمووانیت”.

موقتەدا سەدر لە بەشێكی تویتەكەیدا نوسیوویەتی “سەرباری هەموو نەهامەتییەكان و خوێنڕشتن و كاوڵكاری و تیرۆرەوە، كە تەنگی بە سوورییە ئارامگرەكان هەڵچنیبوو، كەچی خۆری دیموكراسییەت هەڵات. دوور لە توندوتیژی، گەل روویكردە سندووقەكانی دەنگدان و سەرۆكێكی بۆخۆی هەڵبژاردەوە و شكۆی بۆ سوورییەكان گەڕاندەوە”. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *