لەبارەی بێئاوی لە چەمچەماڵ 10 هەزار واژۆ کۆدەکرێتەوە

دەنگ نیوز

گروپی هەنگاوی مەدەنی لە چەمچەماڵ 10 هەزار واژۆی کۆکردووەتەوە لەبارەی بێئاوی قەزای چەمچەماڵ.

عوسمان كەریم سێدەری، پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان و نوێنەری بەشداربووی رێكخراوی هەنگاوی مەدەنی، ئەمڕۆ یەكشەممە 30ی ئایار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “پەیامی کۆکردنەوەی واژۆکان ڕادەگەیەنین و پەیامی خەڵکی چەمچەماڵمان دەبێت لەژێر ناو نیشانی (پایتەختی شەهید و ئەنفال لە تینوێتیدا دەخنکێت).

ئەو نوێنەرە لە كۆنگرەكەدا بەیاننامەیەكی لەبارەی كەمئاوی سنوری چەمچەماڵ خستەڕوو وتی “پێویستە لە ئێستادا بودجەیەكی پێویست بۆ ئەو گەڕەكانە دابینبكرێت كە كێشەی ئاویان هەیە و هاوكات پێویست بە لێدانی دە بیریش دەكات بۆیان.

جەختیكردەوە، وەك پەرلەمانتاران پشتگیری داواكاری هاوڵاتیانی سنوری چەمچەماڵ دەكەن و یاداشتەكەیان بۆ سەروخۆیان بەرزدەكەنەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *