د.محەمەد ئەحمەد: زەمینەی نووسینەوەی دەستوور وەک پێویست نییە
دەنگ نیوز
د.محەمەد ئەحمەد بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ دەنگی ئەمریکا باس لە بۆچوونی حیزبەکەی دەکات لەسەر پرسی نوسینەوە و پەسەندکردنی دەستوری هەرێمی کوردستان.
لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەرپرسی دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەربارەی بۆچوونی حیزبەکەی لەسەر پرسی دەستوری هەرێمی کوردستان وتی” به‌پێی ده‌ستوری عێراقی مافی ئه‌م هه‌رێمه‌یه به‌ڵکو ئه‌رکی ئه‌م هه‌رێمی کوردستانه‌یه پێویسته به‌ده‌ستورێک ئه‌رک و ده‌سه‌ڵاته‌کانی و مافه‌کانی هاوڵاتیان و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندا ڕێکبخرێت له‌به‌رئه‌وه ده‌ستور ده‌بووایه زوو بکرایه به‌ڵام ئیتر ئاڵۆزه سیاسیه‌کان نه‌هێشتووه هه‌تا ئێستا ده‌ستورێک فه‌راهه‌م بکرێت بۆ ڕێکخستنی کاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان
د.محەمەد ئەحمەد ئەوەشی وت” لای ئێمه ده‌ستور ده‌بێت پێش هه‌مووشتێک ته‌وافوقێک- سازانێکی نیشتیمانی دروستبکات، ده‌ستور ده‌بێت پارێزگاریی له قه‌واره‌ی ئه‌م هه‌رێمه بکات، ده‌ستور ده‌بێت هه‌موو هاوڵاتیه‌ک به‌بێ جیاوازی به‌ده‌ستوری خۆی بزانێت، خه‌ڵکی کوردستانیش ترسێکیان هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لێکی موسوڵمانه به‌ڵام کاره‌کته‌ره‌کانی زیاتر عه‌لمانیین، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئایدۆلۆجیای خۆیان بسه‌پێنن له‌پرسی په‌یوه‌ندی ئایین و ژیانی کۆمه‌ڵگه ئه‌مانه نه‌بێت ئیتر ده‌بێت ئه‌م شتانه‌ی تێدابێت.”
د.محەمەد ئاماژە بەوەش دەکات ئێستا زەمینەی نوسینەوەی دەستور لە هەرێم نیە، لەو ڕوەوە وتی” له‌ئێستادا ئه‌و زه‌مینه‌یه وه‌کو پێویست نییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکێک بیانه‌وێت ببن به‌خاوه‌نی ده‌ستورێک ده‌بێت لانی که‌م له ئوسوڵه گشتیه‌کاندا، له بنه‌ما گشتیه‌کاندا ده‌بێت ئه‌و زه‌مینه‌یه سازبکرێت بۆیه ده‌ڵێم نابێت په‌له‌ی لێبکرێت نابێت بکرێته ململانێی سیاسی و نابێت بکرێته ڕیکلامی هه‌ڵبژاردن.”