شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا

دەنگ نیوز

لەبارەى جێبەجێکردنى یاساى بودجە و پابەندییە داراییەکانى هەردوولا شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتى عێراق گەیشتە بەغدا.

گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئەنجومەنی وە‌زیران ڕایگە‌یاند، ئە‌م سە‌ردانە‌ ئامانج لێی گفتوگۆكردنە‌ لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراقی و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان لە‌بارە‌ی داڕشتنی میكانیزمێك بۆ جێبە‌جێ كردنی یاسای بودجە‌ی عێراق بە‌تایبە‌ت ئە‌و بڕگانە‌ی پە‌یوە‌ستن بە‌ھە‌رێمی كوردستانەوە.

سە‌میر ھە‌ورامی راشیگەیاند، حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان پابە‌ندبوونی خۆی بە‌ یاسای بودجە‌ دووپاتكردۆتە‌وە‌ و ئە‌و ئە‌رك و پابە‌ندییە‌ی لە‌سە‌ریە‌تی وە‌كو خۆی جێبە‌جێ دە‌كات بۆ ئە‌وە‌ی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم لە‌لایە‌ن حكومە‌تی فیدراڵییە‌وە‌ بدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئایاری 2021 ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندبوو، شاندێکى حکومى باڵا لەهەرێم ئەمڕۆ  دەگاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى حکومەتى عێراقدا کۆدەبێتەوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، مەبەست لەسەردانەکە کۆبونەوەیە بۆ چاودێریکردنى جێبەجێکردنى مادەى 11 لەیاساى بودجە کە تایبەتە بەپشکى هەرێم و سێ لایەنى پەیوەندیداریش لەکۆبونەوەکاندا ئامادە دەبن کە وەزارەتى دارایى و نەوت و دیوانى چاودێرى دارایى فیدراڵە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *