نەتەنیاهۆ لە دەسەڵاتەکەی دوورخرایەوە

دەنگ نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئایاری 2021، زۆرینەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و پارتە راسترەو و چەپ و پارتە عەرەبییەکان لە ئیسرائیل هاوپەیمانییەکی پەرلەمانیان پێکهێنا کە لە 62 کورسی پەرلەمان پێکهاتبوو و گەیشتنە رێککەوتن.

لە ئەنجامدا دوای 12 ساڵ لە فەرمانڕەواییکردن، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکود و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

نافتالی بێنێت، سەرکردەی پارتی یامینای راستڕەو رازیبووە پەیوەندی بە بەرەی هاوپەیمانێتیی یایر لاپید، سەرکردەی پارتی یەش ئاتیدی ئیسرائیلەوە بکات، کە بەرەی دژی هاوپەیمانێتییەکەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرکردەی پارتی لیکود و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە کە دوای 12 ساڵ کۆتایی بە پۆستەکەی هێندرا.

میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بێنیت بە هیچ جۆرێک ئامادە نەبووە لەگەڵ نەتەنیاهۆ و هاوپەیمانێتییە راستڕەوەکەی ئیسرائیلدا یەکبگرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل، بەڵام لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکەی لاپید هاوپەیمانی دروستدەکات و بەڵێنی ئەوەشی پێدراوە بۆ ماوەی دوو ساڵ پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *