ئەمریکا نەوت لە ئێران دەکڕێت
دەنگ نیوز
سەرباری سزاکان بۆ یەکەم جار ئیدارەی جۆ بایدن نەوتی لە ئێران ھاوردە کردوە.
بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکاوە بڵاوەکراوەتەوە دەرکەوتوە، لە ماوەی رابردوودا و سەرباری ئەو سزایانەی بەسەر ئەو وڵاتـەدا سەپاندویبَتی، بەڵام ئەمریکا یەک ملیۆن و ٣٣ ھەزار بەرمیل نەوتی لە ئێرانەوە ھاوردە کردوە.
ھاوردەکردنی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لەمانگی ئاداردا بوە و دوەم جارە لەدوای ساڵی ١٩٩١ ەوە ئەمریکا نەوت لە ئێرانەوە ھاوردە بکات.
لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی ، واشنتۆن سزای بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاندوە و لەو کاتەدا ئیدارەی پێشوی ئەمریکا دوپاتیکردەوە، کە ئامانجیەتی ھەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر .