پارێزگاری هەولێر روونكردنەوە دەدات
دەنگ نیوز
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر هەواڵی تێكدانی قشڵەی هەولێر رەتدەكاتەوە رایدەگەیەنێت هەموو ئەوانەی لەوبارەیەوە دەگوترێ دوورە لەڕاستیەوە و هیچ بنەمایەكیان نییە و هیچ بەرنامە و پلانێكیش نییە بۆ تێكدانی قشلەی هەولێر.
لە روونكردنەوەكەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە: ماوەیەكە لەهەندێك كەناڵی ڕاگەیاندن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە گوایە قشڵەی هەولێر تێكدەدرێت، هەموولایەك دڵنیادەكەینەوە هەموو ئەوانەی لەوبارەیەوە دەگوترێ دوورە لەڕاستیەوە و هیچ بنەمایەكیان نییە و هیچ بەرنامە و پلانێكیش نییە بۆ تێكدانی قشڵەی هەولێر.
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، بە پێچەوانەوە قشڵەی هەولێر وەكو شوێنێكی مێژوویی و دێرینی هەولێر و شوێنەوارێكی شارەكەمان وەكو خۆی دەمێنێتەوە و گرنگی زیاتریشی پێدەدرێت.