نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

دەنگ نیوز

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە. بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 70 دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند.

ئاژانسی هەواڵەکانی رۆیتەرز بڵاویکردەوە،  ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزیرانی 2021، نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی 1.2 % بەرزبووەتەوە، بەمەش نرخەکەی گەیشتووەتە 70.15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش (تەکساس) 2% بەرزبووەتەوە هەر بەرمیلێکیش بە 67.61 دۆلار فرۆشراوە.

ئابوریناسان پێیانوایە بڕیارەكانیی رێكخراوی ئۆپێك بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت رێگر بوو لەوەی نرخی نەوت دابەزێت. هەروەها باشتربوونی دۆخی چەند وڵاتێك دوای چڕكردنەوەی هەڵمەتەكانی دابەشکردنی ڤاکسین و كوتان دژی كۆرۆنا نرخەكەى زیاتر بەرزکردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *