50 رێکخراوی کۆمەڵگەی سەرکۆنەی تورکیا دەکەن

دەنگ نیوز

لەسەر بڕینەوەی داری ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان، 50 رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی بێدەنگی دەشکێنن، یاداشتی ناڕەزایەتیش دەدەنە کۆنسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر. هەروەها داوا دەکەن سوپای تورکیا کۆتایی بە بڕینەوەی داری هەرێمی کوردستان بهێنێت.

رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، سەبارەت بە بڕینی و سوتانی دار و تێکدانی ژینگەی ناوچە سنوریەکان لە لایەن سوپای تورکیا یاداشتی ناڕەزایەتی دەدەینە هەرسێ سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و نوێنەرایەتی وڵاتان و حزب و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لەوبارەوە هەڵوێستی خۆیان بنوێنن.

بڕیارە رێکخراوەکان ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021، دوای پێشکەشکردنی یاداشتەکەیان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی رێکبخەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *