پۆلیسی هەولێر: نوشتەچییەک دەستگیرکرا

دەنگ نیوز

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لە پەیجی فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە کاری نوشتەکردنی دەکرد و بەمشێوەیە ژنان و گەنجانی فریودەدا.  

هۆگر عەزیز راشیگەیاند، بەشی پۆلیسی ڕێککاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە گەڕەکی مامۆستایان تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د.ھ.ق) تەمەن (32 ساڵ) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان و گەنجان دەستگیرکرد.

جەختی کردەوە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *