قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ پابەندبوون بە یاسای بودجە

دەنگ نیوز

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە پۆستێکدا رایگەیاندووە “لە‌گە‌ڵ سە‌رۆككۆمار گفتوگۆمان كرد سەبارەت بە رێڕە‌وی كۆبوونە‌وە‌كانمان بۆ داڕشتنی میکانیزمێکی گونجاو لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدڕال سە‌بارە‌ت بە‌ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021.”

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند “كۆبوونە‌وە‌كانمان بە‌ردە‌وام دە‌بن لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان و ئامادە‌كاری تە‌واویشمان كردووە‌ بۆ‌ پابە‌ندبوون بە یاساکە، بەمەبەستی بە‌دە‌ستھێنانی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی کوردستان”.

رۆژی یەکشەممە 30ی ئایاری 2021 شاندێک بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *