چەند جۆرە کاڵایەک لە بازاڕەکانی هەرێم قەدەغەكرا
دەنگ نیوز
وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی ئەو کاڵایانە دەردەکات کە بەئاسانی ماوەی دروستکردن و بەسەرچونیان لادەچێت.
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە 1ی حوزەیرانی 2021 دەریكرد و بەنووسراوی فەرمیی گشتاندنی بۆ كرا و بڵاوکراوەتەوە.
وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی سێ جۆر کاڵا قەدەخەكراوە و دەستیان بەسەردا دەگیرێت کە ئەمانەن:
١-ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت دەستی بەسەردا بگیرێت.
٢-ھەرکاڵایەک رێکەوتی بەسەرچوونی بەدەست لاببرێت دەستی بەسەردا بگیرێت.
٣-ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچونی بەلەزگەبێت و لەزگەکە بە ئاسانی لێ بکرێتەوە دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ” لەم رووەوە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەسەلاتی تەواو دەدات بە بەرێوبەراتیەکانی چاودێری بازرگانی بۆ ئەوەی چاودێری ئەو جۆرە کالایانە بکەن و کالاکان لەچوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا لەناو ببەن. ”