قەیس خەزعەلی: كازمی دوژمنی حەشدی شەعبییە

دەنگ نیوز

ئەمیندارى گشتیی عەسائیبى ئەهلى حەق بەتوندی هێرش دەکاتە سەر مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانى عێراق و دەشڵێت، كازمیی دوژمنایەتیی حەشدی شەعبی دەكات. هاوكات سەبارەت بە دەستگیركردنی قاسم موسڵح پرسیار دەكات بەوەی سێ كەسی تریش لەسەر هەمان بابەت فەرمانی گرتنیان هەبووە بۆچی دەستگیرنەكراون؟ پێیوایە دەستگیركردنی قاسم موسڵح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و كەربەلای حەشدی شەعبی پێچەوانەی دەستوورە و رەتیدەكەنەوە.  

قەیس خەزعەلى، هۆکارى دەستگیرکردنی قاسم موسڵح بۆ سکاڵایەکى دایکى ئیهاب وەزەنى، چالاكوانە كوژراوەكەی بەسڕە بووە.

خەزعەلى، كازمی بەوەش تۆمەتبار دەكات كە هەوڵ دەدات دیكتاتۆر بێت و دەوڵەتی پۆلیسی پێكبهێنێت و دەشڵێت، دەستگیرکردنى ئەو سەرکردەیەى حەشدى شەعبى بە ئامانجگرتنى سیاسییە، بەتایبەتى دواى یەک ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکان کە دەریدەخات دەستگیرکردنێکى سیاسى ئاشکرایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *