مانگی رابردوو چوار کۆڵبەر کوژران

دەنگ نیوز

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشكرای دەكات، تەنها لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا 17 كۆڵبەر لە سنوورەكانی نێوان رۆژهەڵات و باشووری كوردستاندا بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراو و برینداربوون.

بەگوێرەی ئەو راگەیەنراوەی رێكخراوەكە بڵاویكردووەتەوە، هێزە ئەمنییەكانی ئێران بەمەبەستی كوشتن تەقەی راستەوخۆیان لە كۆڵبەران كردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چوار کۆڵبەر کوژراون و ١٣ کۆڵبەریش برینداربوون، کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکە، زۆرترین ژمارەی قوربانییەکان لە سنوری پارێزگای سنە تۆمارکراون کە حەوت قوربانی بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە هاوڵاتییانی کورد ساڵانێکە لە نێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستاندا ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان لەسەر پیشەی کۆڵبەری دابین دەکەن، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە پیشەکەیان وەکو کارکردن لە دەرەوەی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، بەو هۆکارەش تا ئێستا هەزران کۆڵبەری کورد بوونەتە قوربانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *