عێراق کرێکاری بیانی رەوانەی وڵاتەکانیان دەکاتەوە

دەنگ نیوز

حکومەتی عێراق بەهۆی سەرپێچیکردن لە یاساکانی مانەوە سەدان کرێکاری بیانی ڕەوانەی وڵاتەکانیان دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت و مانەوەی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، ٥٢١ کرێکاری بیانی لە نەتەوە جیاوازەکان ڕەوانەی وڵاتەکانیان کردووەتەوە.

لەبارەی هۆکاری ناردنەوەی ئەو کرێکارانە بۆ وڵاتەکانیان بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی مامەڵەکانیان لەگەڵ مەرجی مانەوەیان لە عێراق ناکۆک بووە ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.

بەڕێوەبەراتیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوڵ و کارەکانی بۆ ئاشکرا کردن  و ناردنەوەی ئەو کرێکارە بیانیانە بەردەوام دەبێت کە سەرپێچی یاساکانی مانەوەیان لە عێراق کردووە.

داوا لە خەڵکیش دەکات داڵدەی ئەو کرێکارانە نەدەن کە مانەوەیان سەرپێچی یاسایە و بەزوویی فەرمانگەی پەیوەندیداری لێ ئاگاداربکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *