ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا: ئۆپه‌راسیۆنه‌كان لە باکووری عێراق بێ پچڕان بەردەوام دەبن
دەنگ نیوز
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆبووه‌وه. لە راگەیێندراوی کۆتایی ئەنجوومەنەکەدا هاتووە، ئۆپه‌راسیۆنه سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە بێ پچڕان بەردەوام دەبن.
لە دوای کۆبوونەوەکە کە چوار کاتژمێر و نیوی خایاند، راگەیەنراوی کۆتایی بڵاوکرایەوە. وەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌پێناو بنەبڕکردنی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، به درێژایی سنووره‌كانی باشوورمان و پاراستنی سنووره‌كانمان، بێ پچڕان درێژه‌یان پێده‌درێت”.
جەخت کراوەتەوە، بۆ وشککردنەوەی سەرچاوەی هەڕەشەکان، ئۆپەراسیۆنەکان لە دەرەوەی سنووری تورکیا بەردەوام دەبن.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە، ئۆپەراسیۆنەکان به له‌به‌رچاوگرتنی مافی سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێ و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌درێت. هەروەها له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی بۆ توركیا و وڵاتانی دراوسێ به‌ڕێوه‌ده‌چن.