نرخی یەك بەرمیل نەوت سەرووی 71 دۆلارە

دەنگ نیوز

نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌ و نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێكی‌ 71 دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند.

به‌یانی  ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نرخی یه‌ك به‌رمیل  نه‌وتی‌ خاوی‌ برێنت به‌رزبووه‌ بۆ 71 دۆلار و 86 سه‌نت له‌ كاتێكدا دوێنێ‌ به‌ 70 دۆلار و 52 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل  نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش بۆ 69 دۆلار و 28 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *