ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پاسکیلە
دەنگ نیوز
ساڵی 2018 ئەنجوومەنی گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان 3 حوزهیرانی ههموو ساڵێكی كردووەته رۆژی جیهانیی پاسکیل.
لە جاڕی نەتەوە یەكگرتووەكاندا جەختكراوەتەوە 200 ساڵە مرۆڤایەتیی پاسكیل بەكاردەهێنێت. سوودەكانی زۆرن وەك لەشجوانی، کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، دابەزاندنی کێش، دابەزاندنی شەکرە، کەمکردنەوەی قەرەباڵخی شەقامەکان، کەمکردنەوەی گازی زیانبەخش لەژینگەدا.
بیرۆكەی راگەیاندنی ئەم رۆژە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پرۆفیسۆر دكتۆر لێژك سیبیلسكی كە مامۆستای زانكۆیە و بەرەچەڵەك پۆڵەندییە و لە یەكێك لە ناوەندە زانستییەكانی ئەمریكا وەك كۆمەڵناسێك كاردەكات. دەستپێشخەرییەكی لە رێگەی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەشی هەموو جیهان كرد بۆ ئەوەی لە یەك كاتدا باسكیل لێبخووڕن. 57 وڵات بەدەمەوەهاتن و لە یەك كاتدا ملیۆنان كەس لەم وڵاتانەدا پاسكیلیان بەكارهێنا بۆ تەواوی ئەو رۆژە. ئیدی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەسەر ئەم بیرۆكەیە رۆژی 3ی حوزەیرانی هەموو ساڵێكی كردە رۆژی جیهانی پاسكیل.
لە رۆژی جیهانیی پاسکیلدا ژینگەدۆستان دوو داوایان هەیە: بەکارهێنانی پاسکیل و دابینکردنی شەقامی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەو ئامرازەی گواستنەوەکە. ئاژانسی ژینگەپارێزی ئەمریکی دەڵێت، هەر ئۆتۆمبێلێک ساڵانە 4.6 تۆن دوانۆکسیدی کاربۆن دەردەدات و ساڵانە ئۆتۆمبێلەکان یەک ملیار تۆن CO2 دەرەدەن و بەرهەمهێنەری 2.5٪ی گازە ژەهراوییەکانە، هەروەها 29٪ی گازە زیانبەخشەکانی ژینگەی ئەمریکا بەهۆی ئۆتۆمبێلەوەن.