8 ملیار دۆلار لە وەزارەتی كارەبا بە هەدەردراوە

دەنگ نیوز

حه‌سه‌ن كه‌عبی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق به‌ میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند: وه‌زیری كاره‌با داوای له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان كردووه‌ تاوتوێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌یان بكه‌ن، كه‌ ئاشكرایكردووه‌ به‌ هه‌ده‌ردان له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با 8 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.

جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا زیاتر له‌ 56 دۆسیه‌یان ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كردووه‌. لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبینكردن له‌ 36 دۆسیه‌ ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ و دادگای تایبه‌تمه‌ند كراون. تاوه‌كو ئێستا 5 داوا و سكاڵاش له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ دایه‌.

به‌پێی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆی 180 وڵات، عێراق له‌ گه‌نده‌ڵیدا له‌ پله‌ی 160 دێت. به‌ گوته‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق زیاتر له‌ 150 ملیار دۆلار به‌ گه‌نده‌ڵی براوته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌كاتێكدا شاره‌زا و چاودێران ده‌ڵێن پاره‌كه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ سه‌رۆككۆمار باسی ده‌كات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *