تۆڕێکی تیرۆرستی لە کەرکووک هەڵوەشێنرایەوە
دەنگ نیوز
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تۆڕێکی تیرۆرستی چوار کەسی لە شاری کەرکوک هەڵوەشاندەوە.
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند، دوای بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری ورد مەفرەزەی هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چوار کەس دەستبەسەر بکەن کە وەک تۆڕێکی تیرۆرستی کاریان کردووە”.
هەواڵگری عێراق ڕوونیشیکردووەتەوە، ” ئەو تۆڕە تیرۆریستیە هەستاون بە دابینکردنی پێداویستیەکانی داعش لە مادە خۆراکیەکان و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، هەروەها ئەندامانی داعشیان بۆ ناوەوەو دەروەی کەرکوک گواستووەتەوە”.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ” دەستگیرکراوەکان لە لیستی داواکراوانی دادگادا بوون و دانیشیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتە بەر”.