پەرلەمانی عێراق رەخنە لە کازمی دەگرێت

دەنگ نیوز

جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانان و بەدواداچونی ستراتیژی بۆ بەرنامەی حكومەت لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری گەڕاندنەوەی خێزانە داعشەكان لە کەمپی هۆڵی سوریاوە بۆ عێراق گەورەترین هەڵەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو.

محەمەد بەلداوی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پلاندانان و بەدواداچونی ستراتیژی بۆ بەرنامەی حكومەت لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند،ئەو خێزانانەی داعش تا ئێستا پشتیوانی لەتیرۆردەكەن و بیرورایان نەگۆڕاوە.

وتیشی، کەمپی هۆڵ لەسوریا بە تەنیا مەترسی نییە بۆ سەر عێراق ، بەڵکو بەهۆی ئایدۆلۆژیای جیاوازی هەزاران خێزانی داعشەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *