ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: 650 بێسەروشێن لە عێراق هەن

دەنگ نیوز

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە عێراق دەکات چارەنووسی نزیکەی ٦٥٠ بێسەروشوێن ئاشکرا بکات.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رایگەیاندووە، دەبێت عێراق چارەنووسی ٦٤٣ ھاووڵاتی سوننە ئاشکرا بکات، کە بەر لە ٥ ساڵ لەسەر دەستی گروپەکانی شیعە رفێندراون.

رێکخراوە روونیشی کردۆتەوە، ئەو کەسانە لە ھەڵمەتێکی حەشدی شەعبی بۆ رزگارکردنەوەی “فەلوجە” لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦  دیار نەماون، لەو کاتەشدا رێکخراوە ناحکومییەکان ھۆشدارییاندا لەو پێشێلکارییانەی لایەنە جیاوازەکان ئەنجامیان دەدا، حەشدی شەعبیش چەندین جار رفاندن و دەستگیرکردنی ھاووڵاتیانیان رەتکردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *