تەحسین خەفاجی: سوپای عێراق و پێشمەرگە مەخموور دەپارێزن
دەنگ نیوز
وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، مەخمور لە ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراقدایە و بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە رەوشی ئەمنی ناوچەکە دەپارێزرێت.
تەحسین خەفاجی وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە وەڵامی سەرۆکی تورکیا، رەتیکردەوە ھێزەکانی پەکەکە لە مەخمور ھەبن و وتی، مەخمور لە ژێر کۆنترۆڵی فیرقەی ١٤ی سەر بە سوپای عێراقدایە، راشیگەیاندوە، ھەماھەنگییەکی زۆر لە نێوان ھێزە ھاوبەشەکان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھەیە بۆ روبەڕوی شانە نوستوەکانی داعش لە ناوچەکەدا.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر مەخموری کرد و وتبووی، ئیتر مەخمور ھێندەی قەندیل بۆ ئەوان گرنگە، چونکە بووە بە ھێلانەی قەندیل.