خێزانەکانی داعش لە کەمپی ھۆل پیلانی ھەڵاتنیان ھەیە

دەنگ نیوز

دەزگای ھەواڵگری عێراق ھۆشداری دەدات لە ھەڵاتنی بە کۆمەڵی خێزانەکانی داعش لە کەمپی ھۆل.

دەزگای ھەواڵگری عێراق ڕایگەیاند، سەدان خێزانی داعش لە کەمپی ھۆل پلانی ھەڵاتن و دووبارە پەیوەندیکردنیان بە پاشماوەکانی داعشەوە ھەیە، ئاشکراشیکردووە، دوای گەڕانەوە ژمارەیەک خێزانی داعشی بە ڕەچەڵەک عێراقی بۆ ناوچەکانی خۆیان، ئێستا بێ سەروشوێنن و شوێنی نیشتەجێبوونیان نادیارە.

بە پێی لێدوانی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، فشارێکی نێودەوڵەتی لەسەر کابینەکەی کازمی ھەیە بە گەڕانەوەی خێزانی داعشە عێراقییەکان لە کەمپی ھۆلەوە بۆ پارێزگاکانی باکور و ناوەڕاست و خۆرئاوای عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *