ئەندەنووسیا حەجی ئەمساڵی هاووڵاتییانی هەڵوەشاندەوە
دەنگ نیوز
وەزیری كاروباری ئاینی ئەندەنووسیا به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، حه‌جكردنی ئه‌مساڵی هاووڵاتییانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا یاقوت خه‌لیل قوماس، رایگه‌یاند، بۆ ساڵی دووه‌م لەسەر یەك و به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، گه‌شته‌كانی حه‌جی ئه‌مساڵی هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئەندەنووسیا گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامییه و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له 260 ملیۆن كه‌سه. هەروەها 90%یان موسڵمانن.
پێشتر سعودیه رایگه‌یاندبوو كه فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌پێی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی ئه‌نجام ده‌درێت.