عەمار حەكیم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک کۆدەبێتەوە

دەنگ نیوز

سەرۆكی رەوتی حیكمە گەیشتە شاری كەركوك و لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی شارەكە كۆدەبێتەوە.

سەردانەكەی عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە بۆ ئاگاداربوونە لە دۆخی پارێزگای كەركوك و كۆبونەوەیەتی لەگەڵ لایەنەكان.

بەرپرسانی رەوتی حیكمە لە كەركوك سەردانەكەی عەمار حەكیم بەگرنگ دەزانن و باس لەوە دەكەن سەرۆكی رەوتی حیكمە بەگرنگی و بایەخی زۆرەوە لە كەركوك دەڕوانێت.

لە چەند مانگی رابردوشدا عەمار حەكیم سەردانی هەولێرو سلێمانی كردو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەكێتی و پارتیدا كۆبویەوە.

لە سەردانەكەیدا بۆ سلێمانی بەشداری رێوڕەسمی رۆژی شەهیدی عێراقی كردو داوایكرد كێشەكانی هەرێم و بەغدا بەگفتوگۆو دانوستان چارەسەر بكرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *