تووشبوون بە کۆرۆنا لە هیندستان ٢٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

دەنگ نیوز

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٧١٣ كه‌س به‌هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان راگەیەندراێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە له‌ ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٣٢ هه‌زار و ٣٦٤ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا دوو هەزار و ٧١٣ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە هیندستان گەیشتووەتە ٢٨ ملیۆن و ٥٧٤ هەزار و ٣٥٠ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤٠ هەزار و ٧٠٢ کەس.

ژمارەی ئەو کەسانەی دژبە پەتاکە ڤاکسینیان وەرگرتووە، نزیك بووه‌ته‌وه‌ له‌ ٢٢٤ ملیۆن و ١١٠ هەزار له‌ كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان نزیكه‌ی یه‌ك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كه‌سه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *