لە دهۆك 400 خیوەت لەكەمپی شاریا سووتاون
دەنگ نیوز
لەئاكامی كەوتنەوەی ئاگر لەكەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆك، زیاتر لە 400 خێواتی ئاوارەكان سووتان. وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆك ئاماژە بەوەدەكات، سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەیینی ئاگر لە كەمپی شاریای ئاوارەكان لە دهۆك كەوتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 300 خێوات بەتەواوی سووتان و 120 خێواتی تر زیانی ماددی زۆریان بەركەوت.
لەكاتی كەوتنەوەی ئاگرەكەشدا، چەندین تەقینەوەی دیكە كەبەشێكیان غازو گازی ماڵان بوون روویداو لەئێستادا تیمەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن بەڵام، بەووتەی عەلی تەتەر- پارێزگاری دهۆك، كوژاندنەوەی بەهۆی ئەو سووتەمەنیانەی لە كەمپەكە هەن، كارێكی ئاسان نییە.
بەگوێرەی زانیارییەكانیش، تائێستا شەش كەس لەدانیشتووانی كەمپەكە بەهۆی ئاگرەكەوە برینداربوون.