کۆمپانیای سۆمۆ: حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە

دەنگ نیوز

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبووە بە هەناردکردنی نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیاکەیانەوە.

ئەمڕۆ هەینی، عەلا یاسری بەڕێوبەری کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق بۆ میدیا عێراقییەکان باسی لەوەکردووە، تا ئیستا حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکەی لە بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوت لە رێگای سۆمۆوە، لەکاتێکدا پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ئەو بابەتەی لەڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە چارەسەرکردووە.

بەڕێوبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ تەواوی کێشەکان چارەسەر دەکات، بەڵام هەرێم پابەنەدی رێککەوتنەکە نەبووە، دەشڵیت، “عێراق نزیکبوەتەوە لە هەناردەکردنی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا”.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوایین سەردانیدا بۆ عێراق قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەکرد، کە گەشبینە بەوەی لەماوەی نزیکی داهاتوودا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبێت و وتیشی، “هەوڵدەدەین هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی بەشە بودجەی هەرێمدا نەمێنێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *