کازمى: خۆم کاندید ناکەم و پشتیوانى لە هیچ هاوپەیمانێتیەکیش ناکەم

دەنگ نیوز

لەمیانەى کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ پەیامێنرانى میدیا ئێرانییەکان، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەمڕۆ هەینی 4ى حوزەیرانى 2021 ڕایگەیاند، عێراقیەکان پێویستیان بەهەڵبژاردن هەیە و قەیرانى متمانە لەنێوان لایەنە سیاسیەکان و شەقامدا هەیە و هەروەها پەرتبون و ناکۆکى ڕاستەقینەش هەیە.

سەرۆکوەزیرانى عێراق دەشڵێت، بەهەموو دڵنیاییەکەوە ئەو خۆى هەڵنابژێرێت بۆ ئەوەى پەیامێکى ڕاستەقینە بۆ هەمووان بنێرێت کە ئەوەى بەلایەوە گرنگە شوناسى نیشتیمانى عێراق و هەروەها دانانى بناغەیەکى دادپەوەرییە بۆ هەمووان و ئەگەر ئەو خۆى کاندید بکردایە ئەوا مەوداى کێبرکێ لەنێوان دەوڵەت و پارە و دەسەڵاتدا دەبوو ئەو کات هەڵبژاردنێکى دادپەروەرانەش بەڕێوە نەدەچوو.

مستەفا کازمى باسى لەوەش کردووە، لەگەڵ چرکەساتى دەنگدان پێى لەپەرلەمان لەکارنامەکەیدا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کار بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و پێشوەختە دەکات و لەماوەى ساڵێکیشدا ئەوە دەکات و 6ى حوزەیرانى ئەمساڵى دیاری کرد ئیدى چۆن جیدى نیە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن وەکو هەندێک دەڵێن.

کازمى باسى لەوەش کردووە، لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ کۆمسیۆندا کۆبونەتەوە و ئەو ڕێکەوتەیان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە دیاری کردووە و ئەو ڕاستیەش وەڵامێکە بۆ تۆمەتەکان و ئەوەشى دەڵێت کە ئەو نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ئەوە وەڵامى ئەوە چونکە ئەو داواى کردووە 6ى حوزەیران هەڵبژاردن بکرێت. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *