مەسروور بارزانی: زیانلێكەوتووانی كەمپی شاریا قەرەبوودەكەینەوە

دەنگ نیوز

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختدەكات لە پشتیوانیكردنی زیانلێكەوتووانی كەمپی شاریاو قەرەبووكردنەوەیان.  

مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەر نووسیویەتی: “خەمبارم بە هەواڵی ئاگركەوتنەوە لە كەمپی شاریا لە دهۆك، لەگەڵ پارێزگار قسەم كرد و پشتیوانی تەواوی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی پێداویستی و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان دووپات دەكەینەوە. ھەروەھا داوا لە بەخشەران دەكەم هاوكاری زیاتر بۆ كەمپە‌كە دابین بكەن”.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆهەیینی، ئاگر لە كەمپی شاریای تایبەت بە ئاوارەكانی كوردانی ئێزدی لە سنووری قەزای سێمێل كەوتەوە، بەهۆیەوە 370 خێوەت سووتان و زیانی ماددی بەر 184 خێزان كەوت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *