نرخی گەنمی جووتیاران دیاریکرا

دەنگ نیوز

بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمیی کە واژوی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لەسەرە، وەزارەتەکە رایدەگەیەنێت،بەپێی گرێبەستێک لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان گەنمی جووتیاران دەکڕنەوە.

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ، گەنم بەپێی جۆرەکەی بۆ سێ جۆر دابەشکراوە، نرخی تۆنێک گەنمی پلە یەک بە 475 هەزار دینار، تۆنێک گەنمی پلە دوو بە 400 هەزار دینار و تۆنێک گەنمی پلە سێ بە 325 هەزار دینار لە جووتیاران دەکڕێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارەکە بە یەکێک لە هەنگاوە “گرنگەکانی” پرۆژەی ستراتیژی و نیشتیمانیی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناودەبات کە لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.

بڕیارە بڕی 2٪ـی پارەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران وەک پاڵپشت بۆ سندووقی پاڵپشتی بنەتۆی جووتیاران دەگەڕێتەوە. هەروەها 08-06-2021 وەکو وادەی دەستپێکردنی وەرگرتنی گەنم و 22-07-2021 وەکو کۆتایی وادەکە دیاریکراوە.

پێشتر لە 20ی ئایاری ئەمساڵ حکومەتی عێراق نرخی وەرگرتنی گەنمی دیاریکرد و نرخەکانیش بەپێی نمرەی گەنمەکە بەمجۆرەن بۆ هەر تۆنێک گەنمی نمرە یەک بە (640) هەزار دینار، گەنمی نمرە دوو بە (530) هەزار دینار و گەنمی نمرە سێ بە (470) هەزار دینار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *