عێراق بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا چاوەڕێی ئێرانە
دەنگ نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، هەرچەندە لەئیستادا رۆژانە 17000 (حەڤدە) هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن، بەڵام بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا چاوەڕێی رەزامەندی ئێرانن لەسەر داواکارییەکی بەغدا بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی گاز.
ەحمەد عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا رۆژانە 17000 (حەڤدە) هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن و وەزارەت پلانی ئەوەی هەیە رێژەکەی بۆ 22000 (بیست و دو هەزار مێگاوات بەرزبکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا وڵاتی ئێران رۆژانە 20000000 (بیست) ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ عێراق هەناردە دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق داوای بەرزکردنەوەی رێژەکەی بۆ سێ بەرامبەر کردوە بۆ ئەوەی بتوانرێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەرزبکرێتەوە.