مستەفا کازمی بڕیارێکی نوێ دەردەکات

دەنگ نیوز

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە چاودێریکردنی ئەو کەس و لایەنانەی رێگری لە جێبەجێکردنی فەرمانەکان دەکەن .

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کازمی بریاریداوە بە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئەو بریار و فەرمانانەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران یاخود خودی سەرۆک وەزیرانەوە دەردەچێت. 


ھەر بەپێی بریارەکە چاودێری ئەو کەس ولایەنانەش دەکرێت کە رێگری لەبەردەم جێبەجێکردنی بریارەکان دروست دەکەن، تا رێکاری پێویست لە بەرامبەریان بگیرێتەبەر .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *