خوێندنی باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندی سێ یەکەمەکانی زانکۆکان دەردەکات

دەنگ نیوز

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، وەزارەتەكەیان بڕیارێكی لەبارەی لە بەرژەوەندی سێ یەکەمەکانی زانکۆکان دەركردووە بۆ خوێندنی ماستەر داشكاندنیان بۆدەكات.

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیاند، وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی (2019- 2020) کە لە زانکۆکان وەرگیراون بەشێوازی پارالێل، یەکەمەکان بە ڕێژەی (75%) و دووەمەکان بەڕێژەی (50% ) و سێیەمەکان بەڕێژەی (30% ) لە کرێی خوێندنی ساڵی دوەمیان دادەشکێنرێت.

عەباس ئەكرەم، وتیشی، بڕیارەكە بەمەبەستی هاندان و پاڵپشتی کردنی سێ یەکەمەکان زانکۆ حکومیەکانی کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریشداوە بە، کردنەوەی خوێندنی ماستەری پیشەیی (MBA)، دکتۆرای پیشەیی (DBA) و سەنتەری خوێندنی پیشەیی یەک ساڵە بۆ دەرچوانی خوێندنگە ئامادەییە زانستی و وێژەییەکان و پەیمانگا پێنج ساڵییەکان، لە زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *